ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئەنجومەنی بەڕێوەبەری هاوسەرۆكایەتیی كۆما جڤاكێن كوردستان (كەجەكە) ڕایگەیاند، لە دژی هەڵوێستەكەی ئەمەریكا كە بەشێكە لە پیلانگێڕی، پێویستە گەلەكەمان و هێزە دیموكراتییەكان بەپەلە هەستنە سەرپێ و ناڕەزایەتیی خۆیان پیشان بدەن.

دەربارەی ئەو بڕیارەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا كە دەربارەی دامەزرێنەر و بەڕێوەبەرانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) داویەتی، ئەنجومەنی بەڕێوەبەری هاوسەرۆكایەتیی كۆما جڤاكێن كوردستان (كەجەكە) ڕایگەیاند، "لە بەرانبەر ئەم هێرشە كە درێژەپێدەری پیلانگێڕییەكەیە، پێویستە گەلەكەمان و هێزە دیموكراتییەكان دەمودەست هەستنە سەرپێ و كاردانەوە پیشان بدەن".

ئاماژەی بەوەشكردووە، "پێویستە لە بەرانبەر ئەم بڕیارە گەلەكەمان تێكۆشینەكەی بەرز بكات و لە هەموو شوێنێك كورد و دۆستەكانی هەستنە سەرپێ و بەم شێوەیە وەڵامی ئەم بڕیارە بدەنەوە".

رۆژی سێشەممە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا رایگەیاند، هەریەكە لە موراد قەرەیلان و جەمیل بایك و دەوران كاڵكان خراونەتە لیستی رەشەوە و بڕی 12 ملیار دینار وەكو پاداشت تەرخانكردووە بۆ ئەو كەسەی كە شوێنی ئەو سێ سەركردەیەی پەكەكە ئاشكرادەكەن.