لووتکەی کەشوهەوای نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێوەدەچێت و رێژەی گەرمبوونی زەوی تاوتوێدەكرێت.
شاندی وڵاتان له كاتۆویسی پۆڵه‌ندا رۆژی یه‌كشه‌ممه 2ی كانوونی یەكەمی 2018 لووتكه‌ی كه‌شوهه‌وای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه به شێوه‌یه‌كی نافه‌رمی به سی ئۆ پی 24 ناسراوه لە پۆڵەندا بەرێوەدەچێت.
له كۆبوونه‌وه‌كانی كاتۆویسدا ورده‌كارییه‌كانی كاركردن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا باس ده‌كرێن، له نێوانیشیاندا دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌یه‌ك بۆ هاوبه‌شیپێكردنی راپۆرته‌كان و شه‌فافییه‌ت سه‌باره‌ت به بابه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌وانه‌ش گازه ژه‌هراوییه‌كانی ماڵه سه‌وزه‌كان و هه‌وڵدان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌یان. بۆ ئه‌و كاره‌ش وڵاتان پێویستیان به گۆڕانكاری بنچینه‌یی ده‌بێت له ئابووریاندا، چونكه ده‌بێت له به‌كارهێنانی خه‌ڵوز و سوته‌مه‌نییه‌وه بگوازنه‌وه بۆ به‌كارهێنانی وزه‌ی پاك و سه‌وز له هه‌موو ئامێره‌كاندا.
سه‌رۆكی شاند و راوێژكاری گۆڕانی كه‌شوهه‌وا، ئاشتی سه‌وز جێنس ماتیاس، رایگەیاند، "پێویستمان به په‌رتووكێكی یاسایی به‌هێز هه‌یه كه دڵنیاببێته‌وه له‌وه‌ی ئه‌و یاسایانه‌مان هه‌بن كه وڵاتان پابه‌ند بكات به‌وه‌ی كه په‌یمانی له‌سه‌ر ده‌ده‌ن. پێویسته پاره‌مان هه‌بێت لەسه‌ر مێزه‌كه تاوه‌كو یارمه‌تی وڵاته هه‌ژاره‌كان بدرێت تاوه‌كو خۆیان بگونجێنن له‌گه‌ڵ گۆڕانی كه‌شوهه‌وادا، به‌ڵام هه‌روه‌ها بۆ یارمه‌تیدانیان، وه‌ك ده‌زانن، هه‌نگاونان یان دروستكردنی ئه‌و كاره‌ی پێویسته ته‌واوی بكه‌ین".