نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ هاریكاریی عیراق(یونامی)،ئاماری قوربانیانی مانگی رابردووی راگەیاند كە به‌هۆی كرده‌ی توندوتیژی و تیرۆریستی و پێكدادانی چه‌كدارییه‌وه روویداوە.
به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ی رۆژی یەك شەممە، 2ی 12ی 2018، نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ هاریكاریی عیراق(یونامی) بڵاویكردۆته‌وه، له ده‌رئه‌نجامی كرده‌ی توندوتیژی و تیرۆرستی و پێكدادانی چه‌كداری كه له مانگی تشرینی دومی 2018دا رویانداوه، 41 هاوڵاتی مه‌ده‌نی عیراقی كوژراون 73 كه‌سی دیكه‌ش برینداربون.
یونامی هێمای بۆ ئه‌وه كردوه كه ئه‌و ژمارانه هاوڵاتی مه‌ده‌نی و ئه‌و هاوڵاتییانه ده‌گرێته‌وه كه له كاتی مردن یان بریندار بون وه‌ك هاوڵاتی مه‌ده‌نی ڕهچاوكراون، وه‌كو پۆلیس له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ركی سه‌ربازی، به‌رگری شارستانی و كارمه‌ندانی پاسه‌وانی تایبه‌ت و پۆلیسی پاسه‌وانی باره‌گاكان و كارمه‌ندانی ئاگركوژێنه‌وه.
به‌پێی ئاماره‌كه‌ی یونامی پارێزگای به‌غدا به‌ركه‌وته‌ترین پارێزگا بوه، 55 هاوڵاتی مه‌ده‌نی بونه‌ته قوربانی (23كوژراو و 32 بریندار)، دوای ئه‌و پارێزگای نه‌ینه‌وا دێت كه ئاماره‌كانی برتییه له 8 كوژراو و 19 بریندار‌و پارێزگای ئه‌نباریش (4كوژراو و 15بریندار).