ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

سەعد ئەلکەعبی وەزیری وزەی قەتەر رایگەیاند، وڵاتەکەی لە رێکخراوی وڵاتانی ھەناردەکاری نەوت "ئۆپیک" لە سەرەتای ساڵی داھاتووەوە دەکشێتەوە.

سەعد ئەلکەعبی، ئەمڕۆ دووشەممە(٣ی کانونی دووەمی ٢٠١٨) وتی، قەتەر لە سەرەتایی ساڵی ٢٠١٩ ەوە لە ئەندامێتی وڵاتانی ھەناردەکاری نەوت کە بە"ئۆپیک" ناسراوە، دەکشێتەوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، بڕیاری کشانەوەی وڵاتەکەی لە "ئۆپیک" دوای پێداچوونەوەیەک ھاتووە بۆ باشکردنی رۆڵی جیھانی قەتەر و دانانی پلانێک بۆ ستراتیژییەتێکی دورمەودا بۆ ئەو وڵاتە.

ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکارى نەوت "ئۆپیک "، لە ساڵی ١٩٦٠ لە بەغداد دامەزراوە لە لایەن (ئێران و عێراق و کوەیت و سعودییە و ڤەنزوێلا و دواتر چەند وڵاتێکی دیکە هاتنە ناو ئەم ڕێکخراوەوە، وەک ( جەزائیر و لیبیا و ئیماراتی یەکگرتوی عەرەبى و نایجیریا و قەتەر و ئیندۆنیزیا و ئیکوادۆر و گابوون).