به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌م، چه‌كدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش هێرشیان كرده سه‌ر گوندێكی باشووری مووسڵ و موختاری گونده‌كه‌یان ڕفاند.
ئه‌و سه‌رچاوانه به پێگه‌ی "بغداد الیوم"یان ڕاگه‌یاند، گرووپێكی چه‌كداری داعش به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌م هێرشیان كرده سه‌ر گوندی "العمرینی" له باشووری شاری مووسڵی ناوه‌ندی پارێزگای نه‌ینه‌وا.
دوای هه‌ڵكوتانه سه‌ر گونده‌كه و دروستكردنی ئاڵۆزی و سته‌می زۆر له‌سه‌ر گونده‌كه، تیرۆریستان چوونه سه‌ر ماڵی موختاری گونده‌كه و گرتیان و له‌گه‌ڵ خۆیان ڕفاندیان و دواتر بۆ شوێنێكی نادیار ڕۆیشتن.
به‌رده‌وامی چالاكی تیرۆریستانی داعش له ناوچه‌كه له كاتێكدایه پێشتر كۆتایی داعش له عێراق ڕاگه‌یه‌نرا، به‌ڵام ناوه‌نده‌كانی توێژینه‌وه و میدیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه داعش له عێراق له‌ناو نه‌چووه و بگره ئێسته‌یش له گوند و ناوچه دووره ده‌سته‌كانی دیاله و سه‌لاحه‌دین و گه‌رمیان و كه‌ركووك و حه‌ویجه و مووسڵ زۆر كارایه و شه‌وان ناوچه‌كان به ته‌واوی له ژێر كۆنتڕۆڵی تیرۆریستاندایه