ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

تۆڕی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایدەگه‌یەنێت، ساڵی رابردوو ٢٢٣ كۆمه‌ڵكوژی له‌ سووریا ئه‌نجام دراون كه‌ زۆربه‌یان له‌لایه‌ن رژێمی به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه‌ بوون.

رۆژی یەكشەممە 6ی كانوونی دووەمی 2019 تۆڕی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له‌ راپۆرتێكدا ئاماری هه‌موو ئه‌و هێرشانه‌ی‌ به‌ (كۆمه‌ڵكوژی) ناوبردووه‌، ئاشكرای كرد و رایگەیاندووە، "زیاتر له‌ دوو هەزار هاوڵاتی مەدەنی تێیاندا گیانیان له‌ده‌ستداوه".

هەر له‌ راپۆرته‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ٢٢٣ كۆمه‌ڵكوژی له‌ سووریا ئه‌نجام دراون كه‌ زۆربه‌یان له‌لایه‌ن رژێمی به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه‌ بوون، به‌ تێكڕایی دوو هه‌زار و ٧٤١ سڤیل بوونه‌ته‌ قوربانی كه‌ ٨٢٦یان منداڵ و ٥٦٥یان ژن بوون.