ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێ له‌ فره‌وانبوونی ڕۆڵی ئێران بگرن.پێویسته‌ سه‌ربازه‌كانی واشنتن دوای جێهێشتنی سووریا له‌ سنووره‌كانی نێوان عێراق و سووریا و له‌ بنكه‌ی ته‌نه‌فی باشووری وڵاته‌كه‌ جێگیر ببن، به‌ڵام تا ئێسته‌ به‌رپرسانی كۆشكی سپی هیچ زانیارییه‌كیان له‌سه‌ر ئه‌مه‌ نه‌خستووه‌ته‌ڕوو.

كه‌ناڵی "بی بی سی" بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌  یاوه‌ری شاندی ئه‌مه‌ریكا ده‌بێ به‌ سه‌رۆكایه‌تی جۆن بۆڵتن له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئیسرائیل و گوتی: ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هیچ خشته‌یه‌كی كاتی دیارییكراوی نییه‌ بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانمان له‌ سووریا.

ئاماژه‌ی دا، سه‌ربازه‌كانمان به‌رده‌وامن له‌ چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ له‌ناوبردنی چه‌كداره‌ توندڕۆكان، له‌ ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوویش به‌شێك له‌ هێزه‌كانمان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ عێراق. له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆڵتنیش بۆ ئیسرائیل ئه‌و به‌رپرسه‌ ئه‌مه‌ركیییه‌ دووپاتی كرده‌وه‌، كه‌ ئامانجی بۆڵتن بۆ هێشتنه‌وه‌ی به‌شێك له‌ سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌یه‌تی له‌ بنكه‌ی سه‌ربازی ته‌نه‌فی باشووری سووریا و نزیك له‌ سنووری عێراق، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێ له‌ فره‌وانبوونی ڕۆڵی ئێران بگرن.