ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

وەزارەتی دارایی حكومەتی عێراق دەربارەی جێبەجێكردنی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵی دارایی 2019، راگەیەندراوێك ئاراستەی هەموو وەزارەت و پارێزگا و لایەنە حكومییەكان دەكات.

رۆژی شەممە 9ی شوباتی 2019 لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی دارایی حكومەتی عێراق داوا لە نوێنەری وەزارەت و پارێزگا و ئەنجومەنەكانی و لایەنە نەبەستراوەكان بە وەزارەت دەكات سەردانی وەزارەت بكەن بەمەبەستی وەرگرتنی وێنەیەكی یاسای بودجەی هەمواركرا و راستێنراو، لەگەڵ رێنمایی جێبەجیكردنی یاساكە لە فەرمانگەی بودجە.

هەر لەراگەیەندراوەكەدا هاتووە، رۆژانی دووشەممە و رۆژانی دواتری ئەم هەفتەیە دابەشكردنی یاسای بودجە بەسەر وەزارەت و لایەنە نەبەستراوەكان و پارێزگا و ئەنجومەنەكان دەستپێدەكات.