ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

وەزیری ناوخۆی توركیا، رایدەگەیەنێت ژمارەی ئەو كەسانەی لە ئەنجامی داڕمانی باڵەخانەكەی ناوچەی كارتاڵی ئیستانبوڵ گیانیان لەدەستداوە، بۆ ١٦ كەس بەرزبووەتەوە.

رۆژی شەممە 9ی شوباتی 2019 سولەیمان سۆیڵو وەزیری ناوخۆی توركیا لە شوێنی رووداوەكەوە كە كارەكانی گەڕان و رزگاركردن درێژەیان هەیە، روونكردنەوەی دا و وێڕای جەختكردنەوە لەوەی كارەكان ماوەی ٥٨ كاتژمێرە درێژەیان هەیە، رایگەیاند:

ئەو زانیارییانەی كە دابوومان بریتی بوو لەوەی ١٤ هاووڵاتیمان گیانی لەدەستداوە و ١٤ هاووڵاتیی دیكەمان بریندارن. لەو كاتەوە تا ئێستا دوو هاووڵاتیی دیكەمان گیانیان لەدەستداوە و لەژێر داروپەردووەكان دەرهێنراون كە یەكێكیان تەمەنی ساڵ و نیوێكە.