ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

جێگری سەرۆكوەزیران و وەزیری دارایی حكومەتی عێراق رەتیدەكاتەوە، بڕیاری راگرتنی دامەزراندن درابێت.

ئەمرۆ یەكشەممە، نووسینگەی راگەیاندنی د. فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆكوەزیران و وەزیری دارایی حكومەتی عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، هەندێك ماڵپەرو دەزگاكانی راگەیاندن، هەواڵی ئەوەیان بڵاوكردووەتەوە، كە وەزارەتی دارایی رێنمایی دەركردووە بۆ راگرتنی دامەزراندن لە بودجەی ساڵی 2019دا.

هەر لە بەیاننامەیەكدا هاتووە، ئەو هەواڵە بەهیچ شێوەیەك راست نییە، وەزارەتی دارایی داوای لە سەرجەم وەزارەت و دەستە و پارێزگا و ئەنجوومەنی پارێزگاكان كردووە، رێنماییەكانی جێبەجێكردنی یاسای بودجە و دوایین كۆپی یاسای بودجە وەربگرن.

لەلایەكی دیكەوە جێگری سەرۆكوەزیران و وەزیری دارایی لە راگەیەندراوەكەیدا، داوای لە سەرجەم وەزارەت و دەستە و پارێزگا و ئەنجوومەنی پارێزگاكان كردووە، دەق و رێنماییەكانی بودجە تایبەت بە پلەی وەزیفی و دامەزراندنەوە جێبەجێ بكەن.