ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا رایگەیاند، ئەمریكا لەبواری ئابووریدا توانای كێبڕكێی نەماوە، چونكە چەند ئابوورییەكی گەورەی تر وەك چین و هیندستان.

سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا لەمیانی دیدارێكدا لەگەڵ خوێندكارانی ئەكادیمیای دیپلۆماتی لە مۆسكۆ ڕایگەیاندوە: ئەمریكا بەهەڵوێستەكانی و سەپاندنی سزا بەسەر ئەو وڵاتانەی لەخولگەكەی ناسوڕێنەوە، دەریدەخات كە بێ توانایە لەكێبڕكێی بێگەرد لەبواری ئابووریدا.

وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ئاماژەی بەوەشدا: هەڵوێستەكانی ئەمریكا خەریكە پرەنسیپەكانی سیستمی بازرگانی نێودەوڵەتی تێكدەدات، واشنتۆن پەنادەباتە بەر سەپاندنی سزا و جەنگی ئابووری و ئەوانە وەك كەرەستەیەك بەكاردەهێنێت لەدژی نزیكترین هاوپەیمانەكانی و ئەو وڵاتانەی خاوەن سیاسەتی سەربەخۆن.

لاڤرۆڤ ڕوونیكردەوە: تائێستا هێزێكی دیارە، بەڵام وردە وردە ڕۆڵەكەی كەمدەبێتەوە، چونكە چەند ئابوورییەكی گەورەی تر وەك چین و هیندستان و وڵاتانی تر گەشەدەكەن، وەك لەچەند ساڵی ڕابردوودا بینویانە ئابووری ئەمریكا توانای كێبڕكێكردنی بێگەردی نەماوە.