ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

سەرۆکی کۆریای باکور رایگەیاند، تەنها کاتێک گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا دەکاتەوە کە بە بیر و بۆچونێکی کراوەترەوە داوای گفتوگۆ بکەن، دەشڵێت "پێویستە ئەمریکا دەستبەرداری ئەم پلانەی ئێستای بێت".

بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمڕۆ شەممە میدیای فەرمی کۆریای باکور بڵاویکردوەتەوە، کیم جۆن ئون رایگەیاندوە، "تەنها کاتێک گفتوگۆکانی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ دەستپێدەکاتەوە کە بەبیر و بۆچونێکی کراوەترەوە داوای گفتوگۆ بکات بۆ ئەو مەبەستەش تەنها تاکۆتایی ئەمساڵ چاوەڕێی ئەمریکا دەکات".

هاوکات بەپێی زانیارییەکانی (KCNA)، کە میدیای فەرمی کۆریایە، کیم جۆن ئون دوێنێ هەینی لە کۆبونەوەی لەگەڵ ئەنجومەنی باڵای خەڵک رایگەیاندوە، پێویستە ئەمریکا دەستبەرداری ئەم پلانەی ئێستای بێت، کە دەیەوێت لەگەڵ کۆریا کاری لەسەر بکات و بەپلانێکی نوێوە بێتەوە مەیدانی گفتوگۆکان.