ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در هه‌ڵمه‌تێكی راگه‌یاند بۆ چاكسازی و رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و دەڵێ‌"بۆ ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ په‌نا بۆ چه‌ك نابه‌م".

موقته‌دا سه‌در سه‌در له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 16ی نیسانی 2019 بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ ئاشكرایكرد كه‌ هه‌ڵمه‌تێكی نوێ بۆ چاكسازی ده‌ستپێكردووه‌ بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و كێشانه‌ی عێراقی گرتووه‌ته‌وه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی چه‌ك به‌كاربهێنێت.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا موقته‌دا سه‌در ئاماژەی بۆ ئەوەش كردوە:"ده‌مه‌وێت چاكسازییه‌كی نوێ بكه‌م بۆ ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ی كه‌ گه‌لی عێراقی گرتووه‌ته‌وه‌، ناشمه‌ێت بۆ ئه‌وه‌ په‌نا بۆ كه‌س ببه‌م، چونكه‌ له‌ده‌ست وه‌ردانی هه‌ندێك ده‌ترسم".