ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 Image result for ‫جيش امريكى‬‎

پرۆژەیاسای بە تیرۆریست ناساندنی سوپای ئەمریكا، لەلایەن پەرلەمانی ئێران پەسەندكرا.

بە تیرۆریست ناساندنی ناوەندی فەرماندەیی هێزەكانی ئەمریكا (سەنتكام) وەكو پرۆژە یاسا لە پەرلەمانی ئێران بە 204 دەنگی بەڵێ و 2 دەنگی نەخێر پەسندكرا.

بەپێی یاساكە ناوەندی فەرماندەیی هێزەكانی ئەمریكا (سەنتكام) و هەموو ناوەندەكانی سەر بەم فەرماندەییە "بە تیرۆریست" ناسێندران و هەرجۆرە هاوكاری دارایی، سیاسی، هەواڵگری، تەكنیكی و راهێنان لەگەڵ ئەو ناوەندە بە هەوڵی تیرۆریستی لە قەڵەمدەدرێت.