ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

محمد هاشم عانی، وەزیری بازرگانی عێراق ڕایگەیاند سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕەزامەندی دەربڕیوە بە تەرخانکردنی 500 ملیار دیناری دیکە وەک شایستەی گەنمی جوتیاران.

عانی بۆ میدیا عێراقیەکان ئاماژەی بەوەدا سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی دەربڕیوە بە تەرخانکردنی بەشی دووەمی شایستە داراییەکانی جوتیاران بۆ ساڵی 2019.

وتیشی "وەزارەتی بازرگانی لە پێشتردا بەشی یەکەمی شایستەکانی تەرخانکردووە و پاش ڕادەستکردنی گەنم لەلایەن جوتیارانەوە و دەرچونی لە تاقیگە و تێپەڕینی بە فلتەرەکانی وەرگرتن و خەزنکردندا جوتیاران شایستە داراییەکانیان وەردەگرن".