ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

سەرۆكی ئەمریكا ئاشكرای دەكات، ئەگەر بێت و ئێران هەر هەنگاوێك لەبەرامبەر ئەمریكادا بهاوێژێت، ئەوا وەڵامەكەی بە شێوەیەكی قورس وەردەگرێت.

سەرۆكی ئەمریكا، دۆناڵد ترەمپ لە میانی میواندارییكردنی سەرۆكوەزیرانی هەنگاریا، ڤیكتۆر ئۆربان لە كۆشكی سپی، روونكردنەوەی سەبارەت بە گرژییەكانی نێوان ئەمریكا-ئێران دا.

ترەمپ جەختی لەوەكردەوە كە بە تێپەڕینی كات ئەوە رووندەبێتەوە كە گرژییەكانی وڵاتەكەی لەگەڵ ئێران بە كوێ دەگات و رایگەیاند: "لە داهاتوودا دەبینین چی لەگەڵ ئێراندا روودەدات. ئەگەر شتێك بكەن، ئەمە هەڵەیەكی زۆر خراپ دەبێت. ئەگەر (لەدژی ئەمریكا) شتێك ئەنجامبدەن، وەڵامەكەی قورس دەبێت".

سەرۆكی ئەمریكا هەنگاوەكانی ئەم دواییەی ئێرانی بە "هەڕەشەئامێز" ناوبرد و هەفتەی رابردووش لە لێدوانێكدا لە كۆشكی سپی، بەشێوەیەكی ناڕاستەوخۆ هەڕەشەی لە ئێران كردبوو، هاوكات ئامادەیی خۆی بۆ گفتوگۆ لەپێناو رێككەوتننامەیەكی نوێی ئەتۆمی لەگەڵ سەركردە ئێرانییەكاندا دەربڕیبوو.