ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق داوا لە بەشێك لە كارمەندانی لە باڵیۆزخانەی عێراق و كۆنسوڵخانەی هەولێر دەكات، عێراق جێبێڵن و بگەڕێنەوە ئەمریكا.

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق لە راگەیەندراوێكیدا رایگەیاندووە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا فەرمانی چوونەدەرەوە لە عێراق بەو كارمەندانە دەكات، كە كاری پێویستیان لە باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا و كۆنسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر نییە.

هەر لە راگەیێندراوەكەی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بە‌غدا، خزمەتگوزاری ڤیزەی ئاسایی هەم لە باڵیۆزخانە و هەمیش لە كۆنسوڵخانەی ئەمریكا بە شێوەیەكی كاتی رادەگیرێت.

هاوكات راشیگەیاندووە، حكومەتی ئەمریكا تواناكانی سنووردارن بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بەپەلە بە هاووڵاتیانی ئەمریكا لە عێراق.