ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

سعودیە و ژمارەیەک لە دەوڵەتانی هاریکاریی کەنداو ڕەزامەندیان نیشاندا لەسەر داوایەکی ئەمریکا بۆ بڵاوکردنەوەی هێزەکانی لە ئاوەکانی کەنداو و خاکی چەند دەوڵەتێکی ناوچەکەدا.

چەند سەرچاوەیەکی وڵاتانی کەنداو رۆژی شەممە ١٨ی ئایاری ٢٠١٩ بە ڕۆژنامەی شەرق ئەوسەتیان ڕاگەیاندووە، ڕەزامەندییەکان لەسەر بنەمای ڕێککەوتنامەی هاوبەشی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و چەند دەوڵەتێکی تری کەنداودا کراوە، چونکە وەک ڕاگەیەندراوە ئامانج لەو ڕێککەوتنە، بەرپەرچدانەوەی ئێرانە لە کاتی ئەنجامدانی هەر هێرش و کردەیەکی سەربازی کە بیکاتە سەر ناوچەی کەنداو.

ئەو سەرچاوانە ئاشکرایانکردووە، پاڵنەری یەکەمی دووبارە بڵاوکردنەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئاوەکانی کەنداو و خاکی چەند وڵاتێکی عەرەبیدا، بۆ ڕێگریکردنە لە هەژموونی سەربازی ئێران و بەرپەرچدانەوەی لە کاتی پێویستدا، ئەگەر هاتوو رەوشی ئەمنی کەنداو زیاتر تێچو،و یاخود تاران ویستی هێرشی چاوەڕواننەکراو بکاتە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکەدا.