ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

سەركۆماری ئێران، حەسەن روحانی رایگەیاند، كە ئامادەیی دانوستانین، بەڵام ناچنە ژێرباری ئەو لایەنانەی كە زۆردارنە مامەڵە دەكەن.

حەسەن روحانی لە دیدارێكدا لەگەڵ ژمارەیەك چالاكوان، رۆشنبیر و ھونەرمەند لە تارانی پایتەخت گوتی: "ئێمە ئەو لایەنەین كە داوای گفتوگۆ و دانوستان دەكەین، بەڵام ئەوەی ئێران بەزۆر بباتە سەر مێزی دانوستانێك كە ھیچ ئەنجامێكی نەبێت، ئەوا ئێمە بەھیچ شێوەیەك ئامادەی ئەو جۆرە دانوستانانە نین، تەنانەت ئەگەر ھەموو ھێزەكانی جیھان لەسەری ھاوڕا و كۆكبن".

سەركۆماری ئێران، تیشكی خستە سەر ئەو سەركەوتنانەی كە وڵاتەكەی لە چوارچێوەی رێككەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ كۆمەڵەی "پێنج كۆ یەك" بەدەستھێناوە و گوتی: "لە چوارچێوەی دانوستانەكانی رێككەوتنی ئەتۆمییدا، توانیمان حەوت بڕیار ھەڵبوەشێنینەوە كە لە یەك رۆژدا لە لایەن ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییەوە دەركرابوون".