ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بەهۆی زیاتربونی گرژیی و ئاڵۆزیەكان لە ناوچەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبوونەوەی زیاتری بەخۆبینی.

ئاژانسی رۆیتەرز ئاشكرای كردووە، نرخی نەوتی خاوی برێنت 96 سەنت و بەڕێژەی لەسەدا 1.3 بەرزبوەتەوە و نرخی یەك بەرمیل لەو بەرهەمە كردویەتیە 73.17 دۆلار لە كۆتا مامەڵەدا، لەكاتێكدا پێش كۆتا مامەڵەی نرخی ئەو بەرهەمە گەیشتە 73.40 دۆلار بۆ یەك بەرمیل، ئەوەش لە رێكەوتی 26ی نیسانی ئەمساڵەوە تا ئێستا بەرزترین نرخی تۆماركراوە.

هاوكات نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی تەكساسی رۆژئاوای ئەمریكا 82 سەنت و بەڕێژەی لەسەدا 1.3 بەرزترین ئاستی لەم مانگەدا تۆماركردوە و نرخی یەك بەرمیل كردویەتیە 63.81 دۆلار.