ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

وەزیری پلاندانانی عێراق، نوری سەباح دلێمی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی لە وەزارەتی پلاندانان رایگەیاند "هەموو ئامادەكارییە پێویستییەكانمان تەواو كردووە بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری گشتیی له سەرتاسەری وڵات لە تشرینی یەكەمی ٢٠٢٠".

دلێمی ئاماژەی بەوەدا كە لەبارەی ئەنجامدانی سەرژمێری گشتییەوە دووچاری هیچ بەربەستێكی سیاسیی نەبوونەتەوە و گوتی: "كەشی سیاسی عێراق بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری گشتیی گونجاوە. ئامانجمان لەوەش پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریەكانە بە خەڵك و گەشەپێدانی وڵاتە".

دلێمی لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا تیشكی خستە سەر ئەوەی كه لەمبارەیەوە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش پشتگیرییان دەكرێت.