ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

راوێژكاری فەرماندەیی سەربازی ئێران ئاشكرای دەكات، وڵاتەكەی چەكێكی نهێنی هەیە لە توانایدایە كەشتییە فڕۆكە هەڵگرەكەی ئەمریكا نوقمی ژێر دەریا بكات.

 ژەنەراڵ مورتەزا قوربانی، راوێژكاری فەرماندەیی سەربازی ئێران سكای نیو-ی راگەیاند، "كۆماری ئیسلامی ئێران لە توانایدایە بەچەكێكی نهێنی موشەكە فڕۆكە هەڵگرەكەی ئەمریكا تێكبشكێنێت و نوقمی دەریای بكات".

قوربانی راشیگەیاند، "داوا لە فەرماندە سەربازییە عاقڵ و هۆشیارەكانی ئەمریكا دەكەم رێگە نەدەن بڕیاری ئەمریكا بكەوێتە دەست رادیكاڵەكان و حەرب هەڵبگیرسێنن".