ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

ئەدمیراڵ مایكاڵ گیڵدەی و بریكاری راوێژكاری وەزارەتی بەرگریی بۆ كاروباری ئاسایشی نێودەوڵەتی ئاشكرایكرد، ئەو پێكهاتە سەربازییەی كە لە دژی ئێران رەوانەی ناوچەكە دەكرێت، بریتیین لە فڕۆكەی بە فڕۆكەوان و بێفڕۆكەوان كە ئامانجیان چاودێرییكردنە، بەتالیۆنێكی پاتریۆت كە لە چوار مووشەكهەڵگر پێكهاتوون، یەكەیەكی ئەندازیاریی بەمەبەستی پەرەپێدانی رێكارەكانی بەرگریی و كەشتییەكی جەنگیی فڕۆكەهەڵگر.

ئەدمیراڵ مایكاڵ گیڵدەی و بریكاری راوێژكاری وەزارەتی بەرگریی بۆ كاروباری ئاسایشی نێودەوڵەتی، لە پێنتاگۆن كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی سازكرا.

مایكاڵ گیڵدەی جەختی لەوەكردەوە هێزە زیادەكە لەسەر داواكاریی فەرماندەی هێزە ناوەندییەكانی ئەمریكا (CENTCOM)، جەنەراڵ كێنس مەكەنزی بووە و تا هەفتەی داهاتوو هێزەكان لەو شوێنانە دەبن كە بۆی رەوانە دەكرێن.

ناوبراو راشیگەیاند: "ئەم هێزانە لە دژی مووشەكە كروزەكانی ئێران، فڕۆكەی بێفڕۆكەوان و فڕۆكەی جەنگیین بەمەبەستی كۆكردنەوەی زانیاریی هەواڵگریی، لە بەرامبەر هەڕەشە مووشەكییەكانی ئێراندا بەتالیۆنێكی پاتریۆتن، یەكەیەكی ئەندازیاریی بەمەبەستی پەرەپێدانی رێكارەكانی بەرگریی و كەشتییەكی جەنگیی فڕۆكەهەڵگرە بەمەبەستی بوونی بژاردەی زۆرتر لە وەڵامدانەوەی هەڕەشەكان. سەرجەم ئەمانە نزیكەی هەزار و ٥٠٠ سەربازن".

سەبارەت بە ژمارەی ئەو سەربازانەی بۆ ناوچەكە رەوانە دەكرێن، بەڕێوەبەری ئەركان لە سەرۆكایەتی ئەركانی سوپای ئەمریكا رایگەیاند: "٦٠٠ لەمانە خۆیان سەربە بەتالیۆنی پاتریۆتەكانن لە ناوچەكە كە ماوەی ئەركیان درێژكراوەتەوە. هەربۆیەش ژمارەی ئەو سەربازانەی كە رەوانە دەكرێن، لەخوار هەزار سەربازەوەیە".