ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

بەرگری شارستانی عێراق ڕایگەیاند، لەماوەی یەک مانگی ڕابردوودا ٢٧٢ حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە لەبەرووبومە کشتوکاڵیەکان هەبووە و بەهۆیەوە زیاتر لە ٣٧ هەزار دۆنم زەوی دەغڵودانی جوتیاران سوتاون.

لە ڕاگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرگری شارستانی عێراقدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە لە ٨-٥-٢٠١٩ تا ٨-٦-٢٠١٩ ٣٧هەزار و ٨٦ دۆنم زەوی کشتوکاڵی سوتاون و ٩٩٢ هەزار و ٣٤٤ دۆنم دەغڵودان ڕزگارکراون لە سوتان.

 ڕوونیشیکردەوە، هۆکاری ئاگرکەوتنەکان ٧٤ حاڵەتیان بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووە و ٣٥ حاڵەتیان بە ئەنقەسبووە.

 ئاماژەبوەشکراوە، ٣٢ حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە لە سەرچاوەی دەرەکییەوە بووە و ٢٢ حاڵەتیش بەهۆی فڕێدانی جگەرەوەبووە و دەیان حاڵەتیش ماون لەلایەن بەڵگەی تاوانەوە دیاری دەکرێن.

پێشتر بەرگری شارستانی بڵاویکردبووەوە کە زۆرترینی ڕووبەری سوتانی زەویە کشتوکاڵیەکان لە پارێزگای نەینەوا بووە و لە پارێزگای کەرکوکیش چوار هەزار و ٩٩٢ دۆنم زەوی کشتوکاڵی سوتاوە.