ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

گەڵا جاف

رۆژی سێشەممە 11ی حوزەیرانی 2019 لە ناوەندی پارێزگای دیالە دژ بەخراپی دۆخی ئەمنی و نەپاراستنی گیانی هاوڵاتیان دەیان گوندنشینی رۆژهەڵاتی دیالە دەستیان بەخۆپیشاندانكرد.

ئیبراهیم محەمەد چالاكی دیاری پارێزگای دیالە بۆ (رێگای كوردستان) ئاشكرایكرد،" ئەمڕۆ لەبەردەم ئەنجومەنی پارێزگای دیالە دەیان گوند نشینی رۆژهەڵاتی دیالە دەستیان بەخۆپیشاندان كرد و داواكارن كە دۆخی ئەمنی ناوچەكانیان هێور بكرێتەوە".

ناوبراو گووتیشی" زیاتر پێكهاتەیەكی دیاری كراو خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن ئەوانیش سونەكانن،چونكە ماوەی 2 هەفتەیە ژمارەیەك گوندی سونە نشینی دیالە دەكرێتە ئامانج وكووشتن ورفاندن بەردەوامی هەیە".

هەر لەم هەفتەدا پەرلەمانتارانی عێراق و ئەندامانی ئەنجومەنی دیالە لە پیكهاتەی سونەكان بەروونی باسیان لەوەكرد پێكهاتەی سونە لەبەردەم مەترسیدایە،بۆیە دواتر سەرۆكی رێكخراوی بەدر هادی عامری سەرباری وەڵامدانەوە،دووپاتی كردەوە لەهیچ كەس قبوڵ ناكەن بەناوی حەشدی شەعبیەوە ستەم لە هاوڵاتیان بكات.