ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

ئاژانسی رۆیتەرز لە سێ سەرچاوەی سەربازی و ئەمنییەوە بڵاویکردەوە، هێزەکانی ئەمەریکا خۆیان ئامادە دەکەن  ٤٠٠ گرێبەستی سەربازی لە کۆمپانیاکانی " لوکهید مارتن"و " سالیبورت " لە بنکەیەکی سەربازی عێراق بگوازنەوە شوێنێكی نادیار.

ئەو پلانە سەربازیە لە كلتێكدایە كە هەڕەشەی گروپە توند رەوە شیعیەكانیان لەسەرەو دەیانەوێ‌ هەرچی زووە ئەو سەربازانە بگوازنەوە شوێنێكی ئارامتر.

  گرێبەستە سەربازیەكانیش لە بنکەی سەربازی " بەلەد" ن لە عێراق شوێنی گواستنەوەیان نادیارەو بە دوو قۆناغ دەگوازرێنەوە.

جێگەی باسە بارگرژی نێوان ئەمەریكاو ئێران گەیشتۆتە لوتكەو چاودێران وا پێشبینی دەكەن لە هەر ئان و ساتێكدابێت ئەمەریكا گورزی خۆی دەوەشێنێ‌ بەتایبەتیش كە ئێران دەسپێشخەری كردو فرۆكەیەكی بێفرۆكەوانی ئەمەریكی خستە خوارەوە.