ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

دوێنێ‌ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی شارەوانی ئیستەنبووڵ لە توركیا دووبارە كرایەوە و جارێكی تر و بە رێژەیەیكی زیاتری جیاوازی دەنگ. ئەكرەم ئیمامئۆغڵۆ، كاندیدی ئۆپۆزسیۆنی توركیا سەركەوتنی بەسەر بناڵی یەڵدریم، كاندیدی پارتی داد و گەشەپێدانی فەرمانڕەوا بەدەست هێنا.

ئەوەی ئەو هەڵبژاردنە دووپاتی كردەوە كە ئۆپۆزسیۆن توانای شكستهێنانی بە پارتی داد و گەشەپێدان لە توركیا هەیە، بەتایبەتی كاتێك ئەردۆغان هەڵبژاردنەكەی ئیستەنبووڵ كردبووە راپرسیەك لەسەر فەرمانڕەوایەتییەكەی، كاتێك لە هەڵبژاردنی پێشوو جیاوازی نێوان هەردوو كاندیدی 0.25%ی دەنگەكان بوو، كەچی ئەوجارە گەیشتە 9%. 

هەروا كوردی ئەم شارەش بەو هەڵوێستەی نواندیان بە دەسەڵاتیان گوت ئەوە ئێمەین دەتوانین پارسەنگی دەسەڵات بگۆڕین، هەرچەندی ئێوە باس لە نەبوونی كورد بكەن لە توركیا هێندە زیاتر دەتوانین كاریگەریمان هەبێت.