ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 29ی حوزه‌یرانی 2019 شاندێكی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی گه‌یشته‌ به‌غدای پایته‌خی عێراق و بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆببنه‌وه‌. 

به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق سه‌ردانی ئه‌و شانده‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بۆ به‌غدا له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی به‌غدا بووه‌ و تیایدا له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆمار و عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیران و محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق و نوێنه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بنه‌وه‌.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه عێراق،‌ ئه‌و سه‌ردانه‌ی شانده‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بۆ به‌غدا به‌ مێژویی له‌قه‌ڵه‌م داوه‌ و وه‌ك ئاماژه‌یه‌كی ده‌زانێت بۆ هه‌وڵه‌كانی سه‌پاندنی ئارامی و سه‌قامگیری و دووباره‌ بونیادنانه‌وه‌ی عێراق.