ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

ئەندامێكی لیژنەی مافەكانی مرۆڤ لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرای دەكات، لە سەدا ٨٠ی ئەو كەسانەی بە لەسێدارەدان و زیندانیكردنی هەتاهەتایی حوكمدراون بێتاوانن و لە ژێر ئازار و ئەشكەنجەدا دانیان بەو تاوانەدا ناوە كە خراونەتە پاڵیان.

وەحیدە ئەلجومەیلی لیژنەی مافەكانی مرۆڤ لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە بەغدا ئاماژەی بەوە دا كە زۆربەی دەستبەسەركراوان بە رێگای دوور لە مرۆیی و ئاكاری دەستبەسەركراون و تۆمەتیان خراوەتە پاڵ.

ئەلجومەیلی تیشك خستە سەر ئەوەی كە لە سەدا ٨٠ی ئەو كەسانەی بە لەسێدارەدان و زیندانیكردنی هەتاهەتایی حوكمدراون بێتاوانن و له كاتی لێپرسینەوەدا‌ ئازار و ئەشكەنجەدان دراون.

ئەندامی لیژنەی مافەكانی مرۆڤ لە پەرلەمانی عێراق، وەحیدە ئەلجومەیلی داوای هەمواركردنەوەی مادەی نۆیەمی یاسای لێبوردنی گشتیی كرد كە پەیوەندیدارە بە دووبارە دادگاییكردنەوەی حوكمدراوان.