ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای بەسڕە ڕایدەگەیەنێت، خەڵكی بەسڕە چاوەڕێی حكومەتێك ناكەن، كە ناتوانێت خۆی بسەپێنێت و بەسڕە دەكەینە هەرێم و سازش ناكەین لەو كارە.

كەریم مالیكی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای بەسڕە لەلێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، كێشەكانی بەسڕە درێژخایەنن و چەندین ساڵە بەردەوامن و ئەوەش لەخۆپیشاندانە بەردەوامەكاندا دەردەكەوێت، حكومەتی ناوخۆش نەیتوانیوە كێشەكانی ئەو پارێزگایە چارەسەر بكات، كێشەكە لە سیستمی سیاسی و چۆنیەتی بەڕێوەبردنی وڵاتدایە، خۆپیشاندەران داوای مافی یاسایی خۆیان دەكەن، كە یەكێكیان دابینكردنی هەلی كارە.

كەریم مالیكی وتیشی، سەرۆك وەزیران سەردانی بەسڕەی كرد و 10 هەزار هەلی كاری ڕاگەیاند، بەڵام دوای ئەوەی ڕۆیشتەوە بەغدا هیچ شتێكمان نەبینی، ئارام ناگرین لەسەر ئەم حكومەتە، كە ناتوانێت هەیبەتی خۆی بسەپێنێت.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای بەسڕە جەختیش دەكاتەوە، پارێزگاكە دەكەنە هەرێمێكی سەربەخۆ و سازش بۆ هیچ شتێكیش ناكەن لەوبارەیەوە و خەڵكی دەستدەكەن بەگرتنەبەری ڕێوشوێنەكانی بە هەرێمبوون.