ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

تۆڕی سووریا بۆ مافەكانی مرۆڤ رایدەگەیەنێت، لە شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵدا، هەزار و ٨٦٤ مەدەنی لە سووریا كوژراون.

لە راپۆرتێكدا تۆڕی سووریا بۆ مافەكانی مرۆڤ تیشكی خستۆتە سەر ئەوەی كە لە شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵدا، هەزار و ٨٦٤ مەدەنی لە سووریا كوژراون كە ٤٦٨یان منداڵ و ٢٨٥یان ژنن.

هێزەكانی رژێمی بەشار ئەسەد كە لە سوپای رژێم و گرووپە تیرۆریستییە بیانییەكانی سەر بە ئێران پێكهاتوون، ٨٩١ مەدەنییان كوشتووە كە ٢١١یان منداڵ و ١٣٦یان ژنن.

لە ئاكامی هێرشەكانی هێزەكانی رووسیاشدا، ١٤٩ مەدەنی كوژراون كە ٣٤یان منداڵ و ٢١یان ژنن.

لە ئاكامی هێرشەكانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعشیش، ٨٢ مەدەنی كوژراون كە ١١یان منداڵ و حەوتیان ژنن.

بە هۆی هێرشەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعشیش، ٦٤ مەدەنی كوژران كە ٢٠یان منداڵ و ١٧یان ژنن.

تۆڕی سووریا بۆ مافەكانی مرۆڤ سەرنجی بۆ ئەوە راكێشاوە كە لە كانوونی دووەمدا، ١٩٧ و لە شوباتدا ٢٤٦ و لە ئاداردا ٣٣٤ و لە نیساندا ٣٢٤ و لە ئایاردا ٤١٦ و لە حوزەیرانیشدا ٣٤٧، مەدەنی كوژراون.

لە راپۆرتەكەدا تیشك خراوەتە سەر ئەوەی ١٥ لەو كوژراوانە كارمەندی تەندروستین و شەشی دیكەیشیان خۆبەخشانی بەرگریی شارستانین.

هەروەها ١٥٩ لەو قوربانیانە لەژێر ئازار و ئەشكەنجەدا گیانیان لەدەستداوە كە ١٤٢یان لە لایەن هێزەكانی رژێمی بەشار ئەسەدەوە ئەشكەنجە دراون.