ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

بەریتانیا، ئەڵمانیا و فەڕەنسادا لە راگەیەندراوێكی هاوبەشدا داوا لە ئێران دەكەن، لە پیتاندنی یۆرانیۆمدا بگەڕێتەوە بۆ ئەو بڕەی كە لە رێككەوتنی ئەتۆمیدا بۆی دیاریكراوە.

نوێنەرایەتی باڵای ئاسایش و سیاسەتی دەرەوەی یەكێتیی ئەورووپا لەگەڵ بەریتانیا، وەزیرانی دەرەوەی فەڕەنسا و ئەڵمانیا لە راگەیەندراوێكی هاوبەشدا نیگەرانی خۆیان دەربڕیوە بەرامبەر تێپەڕاندنی سنووری پیتاندنی یۆرانیۆم لە لایەن ئێرانەوە كە بۆی دیاریكرابوو.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، "نیگەرانین لەم بڕیارە كە دەبێتە هۆی لێپێچینەوە لە ئامرازێك كە پێویستە بۆ رێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی چەكی ئەتۆمی. داوا لە ئێران دەكەین پاشگەزبێتەوە لەم هەنگاوی و خۆیشی بەدوور بگرێت لەهەر رێوشوێنێكی تر كە رێككەوتنی ئەتۆمی پێشێل دەكات".