ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئەوروپا داوا لە ئێران دەكات، لە پیتاندنی یۆرانیۆمدا بگەڕێتەوە بۆ ئەو بڕەی كە لە رێككەوتنی ئەتۆمیدا بۆی دیاریكراوە.

لە راگەیەندراوێكی هاوبەشدا هەر یەك لە نوێنەرایەتی باڵای ئاسایش و سیاسەتی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا لەگەڵ بەریتانیا، فەڕەنسا و ئەڵمانیا نیگەرانی خۆیان لەبەرامبەر تێپەڕاندنی سنووری پیتاندنی یۆرانیۆم لە لایەن ئێرانەوە دەربڕی.

لەراگەیەندراوەكە ئەوەش هاتووە، نیگەرانین لەم بڕیارە كە دەبێتە هۆی لێپێچینەوە لە ئامرازێك كە پێویستە بۆ ڕێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی چەكی ئەتۆمی.

داواش دەكەن، ئێران پاشگەز ببێتەوە لەم هەنگاوەی و خۆشی بەدوور بگرێت لەهەر ڕێوشوێنێكی دیكە كە ڕێككەوتنی ئەتۆمی پێشێل دەكات.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوو حەسەن ڕۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران ئاشكرایكرد، پیتاندنی ئێران گەیشتوەتە سەروو ئەو ئاستەی لە ڕێككەوتنامەی ئەتۆمی بۆ دیاری كراوە، ئەمەش ناڕەزایەتی وڵاتانی لێكەتەوە.