ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

هێزەكانی سوریای دیموكرات رایانگەیاند، لە پرۆسەیەكی بێ وێنەدا توانیوانە وەزیری نەوتی داعش لە گوندێكی پاریزگای دیرزور بكوژن.

لەبەیاننامەیەكدا هێزەكانی سوریای دیموكرات بڵاویانكردوەتەوە"لەپرۆسەیەكی سەربازیدا لە گوندی ئەبو حەمام لە ریفی دیرزور وەزیری نەوتی داعش بەناوی (ثابت صبحی فهد الاحمد) لەلایەن هێزەكانیانەوە كوژراوە"

دێرەزور، سابت سوبحی فەهد ئەحمەد، فەرماندەی دیاری داعش و وەزیری نەوت لە خەلافەتی ئیسلامی. ناوبراو بە عەقڵی ئابوری داعش ناسرابوو، رۆڵێکی دیاری لە بازرگانی و بە قاچاخبردنی نەوت هەبوە.