ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 4ی ئابی 2019 ئاگر لە باڵەخانەی سەرەکی وەزارەتی نەوتی ئێران لە تاران کەوتووەتەوە و باڵەخانەکە بەتەواوی چۆڵکراوە.

ئاژانسی ئیرنای هەواڵیی فەرمی ئێران رایگەیاندوە "تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەی تاران گەشتونەتە شوینی روداوەکە و سەرقاڵی کۆنترۆڵی ئاگرەکەن".

ئاژانسەکە وتوشیەتی "تاوەکو ئێستا هۆکار و شوێنی سەرهەڵدانی ئاگرەکە دیارنییە بەڵام لە زۆربەی نهۆمەکانی باڵەخانەکەوە دووکەڵ دێنە دەرەوە".

ئیرنا باسی لەوەشکردوە "ئاگرەکە تەنها زیانی ماددی هەبوە و بەهۆی ئەوەی زو هەستی پێکراوە هەرزوو باڵەخانەکە چۆڵکراوە و هیچ زیانێکی گیانی نەبوە".