ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 Ø¯Û•Ø³ØªØ¨Û•Ø³Û•Ø±Ø¯Ø§Ú¯Ø±ØªÙ†ÛŒ كەشتییەکی بیانی لە كەنداو لە لایەن ئێران

هێزی دەریاوانیی ئێران ئاشكرای دەكات، لە كەنداو دەستی بەسەر كەشتییەكی بیانییدا گرتووە كە بە قاچاغ سووتەمەتی دەگواستەوە.

رۆژی یەكشەممە 4ی ئابی 2019 هێزی دەریاوانیی ئێران راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیادا ئاماژەی بەوەداوە كە دوای ئەوەی كەشتییەكە لە نزیك دوورگەی فارسی دەستی بەسەرداگیرا، گواستراوەتەوە بۆ بەندەری بوشەهر.

لای خۆیەوە فەرماندەی ناوچەی دوو لە هێزی دەریاوانیی ئێران، عەمید رەمەزان زیراهی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانییدا هەواڵەكەی پشتڕاستكردەوە و رایگەیاند كەشتییەكە رۆژی چوارشەممەی رابردوو لە كەنداو دەستی بەسەرداگیراوە و تیمی نێو كەشتەكەش لە حەوت كەس پێكهاتووە.

عەمید رەمەزان زیراهی گوتیشی: "كەشتییە لەبەر ئەوە دەستی بەسەرداگیراوە چونكە بەقاچاغ نەوتی دەگواستەوە بۆ یەكێك لە وڵاتانی كەنداو".

فەرماندەی ناوچەی دوو لە هێزی دەریاوانیی ئێران، عەمید رەمەزان زیراهی جەختیكردەوە كە هێزەكانیان بەردەوام دەبن لە بەرگریكردن لە بەرژوەندییەكانی نەتەوەیی ئێران لە كەنداو و بە هیچ شێوەیەك لێی پاشگەز نابنەوە.