ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

فەرمانڕەوای ویلایەتی تێكساس لە ئەمریكا رایدەگەیەنێت، لە ئاكامی هێرشكردنە سەر سەنتەری بازرگانی شاری ئەلپاسۆ ٢٠ كەس كوژراون و ٢٦ی دیكەیش برینداربوون.

فەرمانڕەوای ویلایەتی تێكساس، گرێگ ئابێد بەمیدیای وڵاتەكەی راگەیاند، هێرشە چەكدارییەكەی سەر فرۆشگای Walmart لە سەنتەری بازرگانی Cielo Vista بە "كردەیەكی توندوتیژی قێزەون" لەقەڵەمدا و تیشكی خستە سەر ئەوەی هێزە ئەمنییەكانی رەوانەی ناوچەكە كردووە و گوتی: "بەپێی دوا زانیارییەكان ژمارەی كوژراوان گەیشتۆتە ٢٠ كەس و ٢٦ی دیكەیش برینداربوون".

لای خۆیشیەوە بەڕێوەبەری پۆلیسی ئەلپاسۆ، گرێگ ئاڵن رایگەیاند كە ئەنجامدەری هێرشەكە رۆژێك بەرلە ئەنجامدانی هێرشەكە مانفیستۆیەكی بڵاوكردۆتەوە كە لە ناوەڕۆكەكەیدا هانی رق و كینەی داوە.