ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

گەڵا جاف

 

شەوی رابردوو داعش لە سنوری شارۆچكەی داقوق هاوەن بارانی پۆلیسی ئیتیحادی كرد و بەو هۆیەوە دووپۆلیس كوژراوەودووی تریش برینداربووە.

سەرچاوەیەكی ئەمنی ئەمڕۆ دووشەممە 12ی ئابی 2019، بە رێگای كوردستان-ی راگەیاند، "شەوی رابردوو چەكدارانی داعش لەگوندی عەلی سەرایی سنوری شارۆچكەی داقوق، هاوەن بارانی هێزەكانی ئیتیحادی فەوجی یەكی لیوای 18ی سەر بە فیرقەی پێنجی پۆلیسی ئیتیحادیان كرد .

ناوبراو گووتیشی، سەرەتا پێش ئەوەی داعش هێرشی بكات،پۆلیسی ئیتیحادی تەقەیان لەچەكدارانی داعش كردوە.

ئەوەشی خستەروو، لە ئەنجامی ئەو هاوەن بارانەی داعش دووپۆلیسی عێراقی بەناوەكانی حاسم محەمەد خەڵكی تەلەعفەر و عەلی ئەكبەر خەڵكی تەلەعفور گیانیان لەدەستداوەو دووپۆلیسی تریش برینداربوون.