ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

وەزیری دەرەوەی حكومەتی عێراق دژایەتی وڵاتەكەی نیشاندا بۆ بەشداریكردنی ئیسرائیل لەهەر هاوپەیمانێتییەكی سەربازی بۆ گرەنتیكردنی ئازادی هاتوچۆی كەشتییەكان لە كەنداو و گەروی هورمز.

محەمەد عەلی حەكیم وەزیری دەرەوەی حكومەتی عێراق لە تویتێكدا رایگەیاند، وڵاتانی كەنداو توانای ئەوەیان هەیە هاتوچۆی كەشتییەكان لە كەنداو بپارێزن.

ناوبراو جەختیشیكردووەتەوە، عێراق هەوڵدەدات بۆ كەمكردنەوەی گرژییەكان لە ناوچەكە لەرێگەی دانوستانەوە و بوونی هێزی بیانی لەناوچەكە گرژییەكان زیاد دەكات.