ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

عەمار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتیمانی رایدەگەیەنێت، لەگەڵ ژمارەیەك لە هێزە سیاسییەكان لەهەوڵدان بۆ دروستكردنی بەرەیەكی ئۆپۆزسیۆن و پێكهێنانی حكومەتی سێبەر تا چاودێری كارەكانی حكومەت بكەن.

رۆژی دووشەممە 12ی ئابی 2019 عەمار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتیمانی لە وتاری جەژندا رایگەیاند، ئۆپۆزسیۆنبونیان لەچوارچێوەی یاسایی و دەستورییدا دەمێنێتەوە و دوردەكەونەوە لە گێچەڵپێكردن بە وەزیرەكان لەكاتی لێپرسینەوەیاندا لەپەرلەمان.

حەكیم راشیگەیاند، هەندێك دەیانەوێت پرۆژەی ئۆپۆزسیۆن لەبارببەن و عێراق بەلاوازی بهێڵنەوە و لەناو پشك پشكێنە و پاشاگەردانید نقومی بكەن.

عەمار حەكیم باسی لەوەشكرد، لە وەرزی داهاتووی پەرلەماندا بەدواداچوون دەكەن بۆ راپۆرتەكەی حكومەت كە لەبارەی كارەكانییەوە خستویەتیەڕوو.