ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ماوەی سێ رۆژە، تۆفان و گێژەڵوکە، ناوچەکانی رۆژهەڵاتی چینی گرتوەتەوە، بەهۆیەوە 45 کەس گیانیان لەدەستدا.

ناوەندی روبەڕوبونەوەی لافاو و کارەساتە سروشتیەکانی چین رایگەیاندوە، تا بەرەبەیانی ئەمرۆ 39 کەس بەهۆی لافاو و زریانەوە گیانیان لەدەستداوە، هاوکات 6 کەسی دیکەش لە رێکەوتی 10 ی مانگەوە بێسەروشوێنن.

لەناوچە کەنار دەریایەکانی ژیانیانگ لە پارێزگای شەنگەهای، شەپۆلەکانی دەریا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبونەوتەوە، بەهۆی زریانەوە لە چەندین ناوچە زەوی رۆچوە.

تۆفان و زریانی ناوچەکانی رۆژهەڵاتی چین کاریگەری لەسەر ژیان و گوزەرانی 6.68 ملیۆن کەس داناوە، زیاتر لە یەک ملیۆن نیو ماڵەکانیان چۆڵکردوە، بەگوێرەی ئاماری ئاژانسەکانی هەواڵی ئەو وڵاتە زیان بەر 234 هەزار هێکتار زەوی دانەوێڵە کەوتوە، ئەوەش بە زیاتر لە 3.4 ملیار دۆلار زیانی مادی مەزەندە دەکرێت.