ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

گەڵا جاف- رێگای كوردستان

یەیانی ئەمڕۆ هەینی 30 ی ئابی 2019 لە سنوری شارۆچكەی دەربەندیخان لەنێوان گەرمیان و سلێمانی وەرگەڕانی پاسێك،گیان لەدەستدانی 2كەس و برینداربوونی 19كەسی لێكەوتەوە.

رێژەن بورهان، بەرێوەبەری پۆلیسی هاتوچۆی دەربەندیخان، بە رێگای كوردستانی راگەیاند " رێراگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پاسێكی نەفەرهەڵگری جۆری كیا لەسەر شاخی بەرنان لەنزیك مەزارگەی ئیمام محەمەد وەرگەڕا.

گووتیشی، بەو هۆیەوە ژن و پیاوێك گیانیان لەدەستداو 19 كەسی تریش برینداربوون.

بەرێوەبەری پۆلیسی هاتوچۆی دەربەندیخان، هۆكاری روداوەكەی بۆخێرا لێخوڕینی شۆفێرەكە گەڕاندەوە.

زیاتر گووتی، هەندێك لەبریندارەكان رەوانەی سلێمانی كراون و تەواوی قوربانیەكانیش لەنەتەوەی عەرەبن.

Image may contain: one or more people, people standing and outdoor