ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

گەڵا جاف- گەرمیان

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەمە 31 / 8 / 2019 لە سنوری ئیدارەی گەرمیان، حەوت كەس بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبیلەوە برینداربوون.

لەمبارەوە،موكەرەم موبارەك، بەرێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید مەلا ئەحمەد كەلاری لە شارەدێی پێبازی سەربەشارۆچكەی كەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، بە (رێگای كوردستان)ی راگەیاند" نزیك بەكاتژمێر 11 و نیوی ئەمڕۆ شەمە31 / 8 / 2019 لە گوندی سەید مەحمود ی نێوان كەلار و پێباو ئۆتۆمبیلێك وەرگەڕاو بەو هۆیەو حەوت سەرنشینی برینداربوون."

گووتیشی،" بریندارەكان ئافرەت ومنداڵیشیان تێدایەو لەنەخۆشخانەكەمان چارەسەری پێویستیان بۆدەكرێ.

ئەوەشی خستەروو" ئەو ئۆتۆمبیلە لە سەید سداقەوە بۆ كەلار هاتبوو."