ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

لە شاری كەربەلا و لە یەكێك لە مەراسیمەكانی شیعەكان زیاتر لە 30 كەس گیانیان لەدەستدا.

رۆژی سێشەممە 10ی ئەیلولی 2019 سەیف بەدر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی عێراق بەمیدیاكانی راگەیاند، "لە رووداوەكەی ئەمڕۆدا 31 كەس گیانیان لەدەستدا".

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی عێراق راشیگەیاند، "هەر لە مەراسیمەكەدا زیاتر لە 100 كەسی دیكەش برینداربوون، كە رەوشی تەندروستیی 10 كەسیان خراپە".