ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

دوای ئەوەی موقتەدا سەدر و فراکسیۆنەکەی " سائیروون " داوای دەستلەکارێكیشانەوەی ئەم کابینەیەو هەڵبژاردنی پێشوەختی کرد، هەر ئەمشەو خۆپیشاندان لە گەڕەکە شیعەکانی بەغدا بەفراوانی دەستیپێکردەوە.

میدیا عێراقییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن ئەمشەو خۆپیشاندان لە شاری بەغدا بە شێوەیەکی فراوان دەستیپێکرد لە گەڕەکەکانی مەدینە سەدر و زەعفەرانییەو شوعلەو حەی عامل دەستیپێکرد.

ماوەی چوار رۆژە خۆپیشاندان لە بەغداو ژمارەیەک شاری باشووری عێراق بەردەوامەو لەئەنجامدا نزیکەی ٥٥ کەس کوژران لە هاوڵاتی و هێزە ئەمنییەکان و نزیکەی ١٥٠٠ کەس برینداربوون، موقتەدا و عەبادی کە پشتگیری سەرەکی متمانەدان بوون بە کابینەکەی عادل عەبدولمەهدی، ئەمڕۆ داوای دەستلەکارکێشانەوەیان كرد

لە پۆستێکدا کە موقتەدا سەدر سەرۆکی رەوتی سەدر، ناردوویەتی بۆ فراکسیۆنەکەی نووسیوویەتی " ناتوانین بێدەنگ بین لە سووک سەیرکردنی خوێنی عێراقیەکان".

هەروەها نووسیوویەتی " پێویستە کابینەی ئێستا دەستبەجێ دەستلەکاربکێشێتەوەو، هەڵبژاردنی دەستبەجێ بکرێت".

هەروەها فراکسیۆنەکەیان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا هەمان داوایان بەرای گشتی راگەیاند.

سائیرونی موقتەدا سەدرو نەسری عەبادی و فراکسیۆنە کوردیەکان و ژمارەیەک فراکسیۆنی تری پەرلەمانی عێراق، ساڵێک لەمەوبەر دەنگیان بە کابینەیەکی عەبدولمەدی داو متمانەی لە پەرلەمان وەرگرت.

حەیدەر عەبادی سەرۆکی فراکسیۆنی نەسر کە یەکێک بوو لە پشتگیریکەرانی کابینەکەی د. عادل عەبدولمەهدی، دەنگی خستە پاڵ دەنگی موقتەدا سەدرو فراکسیۆنەکەی ئەویش داوای دەستلەکارکێشانەوەی حکومەت کابینەکەی د. عادل عەبدولمەهدی دەکات.

لە راگەیەندراوێکدا سەرۆکی فراکسیۆنی " نەسر " بەسەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی داوا دەکات هەڵبژاردنی پێشوەخت لە عێراقدا بۆ پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت.

عەبادی داوا دەکات کاری ئەنجومەنی پارێزگاکان هەڵپەسێردرێت، تەنها وەک حکومەتی کار بەڕێکەر بێت.

هەروەها سەرۆک وەزیرانی پێشوو داوا دەکات یاسایەکی هەڵبژاردن دادوەرانە لە پەرلەمانەوە دەربچێت، کە رێگا بگرێت لە پێشێلکاریەکانی هەڵبژرانی ٢٠١٨ بگرێت.شانەوەی ئەو کابینەیەیان کرد.