ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

رێكخراوی پاراستنی مافەكانی مرۆڤ – عێراق داوای ئاشكراكردنی چارەنووسی فریق روكن عەبدولوەهاب ساعدی دەكات.

شەوی رابردوو 6ی تشرینی یەكەمی 2019 رێكخراوی پاراستنی مافەكانی مرۆڤ – عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئەوەی ئاشكرا كردووە، كە پێویستە ئەو كەسانە ئاشكرا بكرێن كە بەقەناس و لەدوورەوە خۆپیشاندەرانیان كردۆتە ئامانج و كوشتوویانن.

 رێكخراوەكە ئەوەشی خستۆتەڕوو، كە پێویستە چارەنووسی فەریق عەبدولوەهاب ساعدی فەرماندەی دژەتیرۆری عیراق ئاشكرا بكرێت.

 رێكخراوی پاراستنی مافەكانی مرۆڤ – عێراق داواشدەكات كە هۆكاری رەشبگیری و گرتن و ئازاردانی خۆپیشاندەران رابگەیەنرێت، چونكە لەگەڵ پرەنسیپەكانی مافی مرۆڤ و دەستووری عێراقیدا نایەتەوە، وەك رێكخراوەكە ئاماژەی پێداوە.