ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

نێردەی هاوكاری نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ عێراق (یونامی)، داوای كرد لێپرسینەوە لەگەڵ ئەوانەدا بكرێت كە لە خۆپیشاندانەكانی عێراق، پەنایان بردۆتە بەر توندوتیژی.

سەرۆكی یونامی، جانین هێننس-پلاسچێت لەبارەی بەردەوامی خۆپیشاندانەكانی بەغدا و شارەكانی باشووری عێراق رایگەیاند "نیگەرانین بە هۆی رووداوەكان. راپۆرتەكان ئاماژە بەوە دەدەن لەو پێنج رۆژەی خۆپیشاندانەكاندا ژمارەیەك قوربانی و بریندار هەن. پێویستە ئەمە (توندوتیژی) رابگیرێت".

جانین هێننس-پلاسچێت لە راگەیەندراوەكەیدا جەختی لەسەر پێویستی لێپرسینەوە لەوانە كردووە كە لە خۆپیشاندانەكاندا پەنایان بردۆتە بەر توندوتیژی.