ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

پاش تێکشکاندنی چەند هێرشێکی سوپا تورکیا و چەکدارە هاوپەیمانەکانی لەلایەک هەسەدەوە بیانی ئەمڕۆ جارێکی دیکە ڕووبەڕوبوونەوەی زەمینی لەنێوان هەسەدە و چەکدارانی سوپای ئازاد دەستیپێکردوە.

سەرچاوەیەک بە رێگای كوردستانی ڕاگەیاند لە ئێستاد ڕووبەڕووبونەوە لەنێوان هەسەدە و چەکدارانی سوپای ئازاد لە ڕۆژهەڵاتی سەریکانێ دەستیپێکردووە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد دیواری نێوان "تل حەلف" لە ڕۆژئاوای سەریکانێ بەرەو درێژایی سنور لەلایەن سوپای تورکیاوە دەست بە لابردنی کراوە وەک ئامادەکاریەک بۆ هێرشی زەمینی.

ئێوارەی دوێنێ توركیا ئۆپەراسیۆنی بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان دەستپێكرد، تائێستا چەند ھاووڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەكی دیكەش برینداربوونە و سەدانی تریش ئاوارە بوون.