ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئەنجوومەنی گشتی بەریتانیا (پەرلەمان) رەزامەندی لەسەر داواكەی سەرۆكوەزیران، بۆریس جۆنسۆن نیشاندا سەبارەت بەوەی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە ١٢ی مانگی كانوونی یەکەمی داهاتوودا ئەنجام بدرێت.

دەستەی پەخشی بەریتانیا (BBC) بڵاویكردەوە ئەندامانی (بەشی ژووری خوارووی پەرلەمان) بە ٤٣٨ دەنگی بەڵی بەرامبەر بە ٢٠ دەنگی نەخێر پڕۆژە یاساكەی بۆریس جۆنسۆن-یان پەسەندكردووە كە تیادا داوا دەكات هەڵبژاردنەکانی پێشوەختە لە ١٢ی مانگی كانوونی یەکەمی داهاتوودا ئەنجام بدرێت.

دوای پەسەندكردنی لە لایەن پەرلەمانەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە پڕۆژە یاساكە پێشكەش بە ئەنجوومەنی لۆردەكانی بەریتانیا دەكرێت بۆ ئەوەی گفتوگۆی زیاتر لەبارەوە بكرێت.

ئەگەر پڕۆژە یاساكە لە ئەنجوومەنی لۆردەكان تێپەڕبێت، بۆ یەكەمجار لە دوای ١٩٢٣وە هەڵبژاردنەکانی پێشوەختە لە بەریتانیا ئەنجام دەدرێت.

سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا، بۆریس جۆنسۆن ئەو داوایەی وەك هەوڵێك بۆ دەربازبوون لە قەیرانی دەرچوونی وڵاتەكەی لە یەكێتیی ئەورووپا پێشكەشكردووە.