ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 31-10-2019، سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس رایگه‌یاند: "كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سیاسی به‌ ئاماده‌بوونی هه‌موو هێزه‌ سیاسییه‌ گه‌وره‌كان به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك كۆماری عێراق كراوه‌و تێیدا چه‌ند بڕیارێكی گرنگ دراوه‌ کە تێیدا رێکەوتن کراوە ئەیاد عەلاوی بکرێتە سەروک وەزیران".

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ به‌ سایتی ئه‌سرار میدیای راگه‌یاندووه‌: "له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا چه‌ندین رێككه‌وتن كراوه‌ بۆ چاره‌سه‌رپرسی په‌رله‌مان و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت و هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان و گۆڕانكاری كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی".

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاشكراشی كردووه‌ "رێككه‌وتنێكی سه‌رتایی كراوه‌ ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری عێراق له‌ دواى عادل عه‌بدولمه‌هدی ببێته‌وه‌ به‌ سه‌رۆكی وه‌زیرانی ئێستای عێراق".